Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 04:26

وەزارەتی په‌روه‌رده‌: ئەمڕۆ بڕیار لەبارەی دەستپێکردنی خوێندنی ئەمساڵه‌وه‌ دەدرێت

کوردستان TV
100%


 راوێژکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆدەبێتەوە و تێیدا بڕیار لەبارەی دیاریکردنی وادەی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن دەدرێت.

بورھان ئەرگوشی، راوێژکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان  به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆدەبێتەوە و یەکێک لە خاڵەکانی کارنامەی کۆبوونەوە  دیاریکردنی وادەی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵە لە ھەرێمی کوردستان.

راوێژکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ده‌شڵێت: بەپێی سیستەم لە ناوەڕاستی مانگی نۆ پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکات، بەڵام ئەگەر حاڵەتێک بێتە پێشەوە یان پێویستی بە رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران ھەیە، ئەوکات دەبێتە حاڵەتێکی دیکە، بەڵام لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دیار دەبێت کە کەی پرۆسەی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان دەست پێدەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.