سەرچاوەیەكی خۆجێیی لە پارێزگای زیقار ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، خەڵكی ئەو گوندانەی دەكەونە پشت ناوچەی شەمەندەفەر، بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆپیشاندانەكانی پارێزگاكەدا ، وێستگەی شەمەندەفەری ناسرییەیان داخست.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی راگەیاندووە، خەڵكی گوندەكانی پشت ناوچەی شەمەندەفەر لە باشووری ناسرییە، وێستگەی شەمەندەفەری ناسرییەیان داخست .
سەرچاوەكە روونیكردۆتەوە كە داواكاری خۆپیشاندەران بۆ ئەوەیە كە دەیانەوێت لەو وێستگەیە دابمەزرێن.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، هێزە ئەمنییەكان كۆنتڕۆڵی شوێنەكەیان كردووەو لەگەڵ خۆپیشاندەران دانووستاندن دەكەن.
خۆپیشاندەران وێستگەی شەمەندەفەری ناسرییەیان داخست
بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆپیشاندانەكانی پارێزگاكەدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.