Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:26

ئەمەریكا: هێرشەكانی ڕووسیا هەوڵەكان بۆ دابینكردنی خۆراك بۆ برسییەكان تێكدەدات

کوردستان TV
100%

ئەمەریكا ئیدانەی هێرشەكانی ڕووسیای كرد بۆ سەر بەندەری ئۆدێسای ئۆكرانیا كە ڕۆژێك دوای واژۆكردنی ڕێككەوتنێك سەبارەت بە هەناردەكردنی دانەوێڵەی ئۆكرانیا هات.
ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە تویتێكدا لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: ئەمریكا ئیدانەی هێرشەكەی ڕوسیا دەكات.
بلینكن جەختی لەوە كردەوە كە هێرشەكانی ڕووسیا "هەوڵەكان بۆ دابینكردنی خۆراك بۆ برسییەكان تێكدەدەن و هەروەها ئیعتباری پابەندبوونەكانی ڕووسیا بەو ڕێككەوتنەی كە ڕۆژی هەینی كراوە بۆ ڕێگەدان بە هەناردەكردنی ئۆكرانیا تێكدەدات.
یوری ئیگنات ، وتەبێژی سوپای ئۆكرانیا رۆژی شەممە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، مووشەكەكانی رووسیا بەر بەندەری ئۆدێسا كەوتوون كە دانەوێڵەی ئۆكرانیا لەوێ هەناردە دەكرێت.
لەلایەن خۆیەوە ماریا زاخارۆڤا ،وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، مووشەكەكانی ڕووسیا ژێرخانی سەربازی لە بەندەری ئۆدێسای ئۆكرانیا تێكشكاندووە.
ئۆدێسا گەورەترین شار و گرنگترین بەندەری كەنارەكانی دەریای ڕەشە و بەم پێیەش دەرچەیەكی پێویستە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی دانەوێڵەی ئۆكرانیا.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.