فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردۆتەوە كە كاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ،لەسەر ڕێگای سەرەكی (هەولێر- بەحركە) لەنزیك گوندی لوبنانی، جێبێكی تایبەت بەهۆی بێئاگایی وتیژڕۆیی خۆی كێشاوە بەدواوەی ماتۆڕسكیلێك و بۆ مەودای نزیكەی 50مەتر بەدوای خۆیدا برد، ئینجا وەستاوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە ، لەدەرەنجامی ڕووداوەكە، شوفێری ماتۆڕسكیلەكە لەشوێنی ڕووداوەكە گیانی لەدەستداوە.
روونیشیكرۆتەوە ، لەپشكنینی شوێنی ڕووداوەكەدا بەدەركەوتووە كە بێئاگایی شوفێری جێبەكە بووەتە هۆكاری سەرەكی ڕووداوەكە .
لەرووداوێكی هاتووچۆ شوفێری ماتوڕسكلێك گیانی لەدەستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.