Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 02:24

وەزارەتی بازرگانی هەوڵدەدات ماوەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران درێژبكرێتەوە

ئەمڕۆ 24ی تەمووز، پرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت
کوردستان TV
100%

سەروەر كەمال ،بریكاری وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا گوتی: "لە 25ی ئایارەوە رەزامەندی وەرگیرا كە گەنم لە سایلۆكانی هەرێمی كوردستان وەربگیرێت و لە 28ی ئایارەوە، تا ئەمڕۆ پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكان بەردەوام بووە و بەپێی كاتی دیاریكراوی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ئەمڕۆ 24ی تەمووز، پرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت، بەڵام لە هەوڵداین ماوەكە درێژ ‌بكرێتەوە بۆ چەند رۆژێكی دیكە لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو بارهەڵگرانەی لەبەردەم سایلۆكان وەستاون، تا كۆتایی هەفتە تەواوی گەنمەكەیان لێ وەردەگیرێت".
سەروەر كەمال لەبارەی نرخ و پلەی گەنمی وەرگیراو، گوتی: "رێكارەكانی وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران جیاوازتر بوو لە ساڵانی رابردوو، چونكە پێشتر گەنم بە سێ پلە وەردەگیرا و ئەمساڵ هەمووی بە یەك پلە وەرگیرا، ساڵی رابردوو 125 هەزار تۆن گەنم بە سێ پلەی جیاواز وەگیراوە، بەڵام ئەمساڵ نزیكەی 260 هەزار تۆن گەنم بە یەك پلە وەرگیراوە بە نرخی 850 هەزار دینار، رێژەی وەرگرتنی گەنم سنووردار بوو، بەڵام ئەمساڵ پلانەكە كراوە بوو، ئەمەش پەیوەندی هەیە بە شەڕی رووسیا-ئۆكرانیا، هاوكات ساڵی رابردوو 41 رۆژ بۆ وەرگرتنی گەنم دیاریی كرابوو، بەڵام ئەمساڵ 55 رۆژ گەنم وەرگیراوە و لە هەوڵی درێژكردنەوەی ماوەكەشداین".
دواتر بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی، نەوزاد كامیل گوتی: "بەپێی ئەو داتایەی لەبەردەستی ئێمەدایە، بڕی گەنمی وەرگیراو لە هەرێمی كوردستان بریتییە لە 259 هەزار و 164 تۆن و 320 كیلۆگرام كە بڕی پارەی تەرخانكراو بریتیی بووە لە 220 ملیار و 150 ملیۆن دینار، لەو ژمارەیەش 94 ملیار و 950 ملیۆن دینار هاتووەتە سەر هەژماری بانكیی و زۆربەی دابەشكراوە و لە سبەی دووشەممەوە دەست دەكەین بە وەجبەیەكی دیكەی دابەشكردن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.