عه‌لی مه‌ردان، ھونه‌رمه‌ندی پایه‌به‌رز، مامۆستای مه‌قامات و گۆرانی كوردی، ساڵی1904 له شاری كه‌ركووك له گه‌ڕه‌كی ته‌كیه‌ی شێخ عه‌لی له دایك بووه. مامۆستا، خوێندنی له ته‌كیه‌ی كه‌ركوك و له لای ماموستا ساڵه‌ح ده‌ست پێكردوه و ھه‌ر له‌وێشه‌وه له لای مامۆستای ده‌نگ خۆش مه‌لا ڕه‌ووف فێری ته‌جویدی قورئان و ھه‌ندێ مه‌قاماتی كوردی و قۆڕیاتی توركمانی بووه.
عه‌لی مه‌ردان پاش ھه‌شت ساڵ ته‌كیه و شاری كه‌ركووكی به جێھێشتووه و به ماڵه‌وه چووه بۆ گوندی له‌یلان. له‌و گونده‌دا ته‌مووره ژه‌نێكی به توانا به ناوی خدر بارام ناسیوه كه سوودێكی زۆری لێوه‌ر گرتوه بۆ مه‌قاماتی كوردی، به‌ڵام له دوایدا كه ده‌چێت بۆ به‌غدا، مه‌قاماتی كوردی و فارسی و عه‌ره‌بی له مامۆستایانی تری فارس و عه‌ره‌ب و كورده‌و فێر ده‌بێت و وه‌ك شاره‌زایه‌ك له بواری مه‌قاماتی ناوچه‌كه‌دا جێگای خۆی ئه‌بینێته‌وه.
ھه‌ر له‌م باره‌وه مامۆستا ده‌ڵێت: مه‌قاماتی كوردی سه‌رچاوه‌یه‌كی كوردی ده‌وڵه‌مه‌ندن بۆ ھونه‌ری موزیك و گۆرانی گه‌لانی ناوچه‌كه. مامۆستا عه‌لی مه‌ردان جگه له ده‌نگه به‌سۆز و ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی شاره‌زای ژه‌نینی چه‌ن ئامێری موزیك بووه كه خۆی ئامێری عودی زیاتر لا په‌سه‌ند بووه. ھه‌وره‌ھا شاره‌زای زمان و ئه‌ده‌بی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی و توركمانی بووه شیعری زۆربه شاعیره‌كانی له ده‌یان به‌سته‌و مه‌قامات دا خوێندۆته‌وه. عه‌لی مه‌ردان مه‌قام زان و داھێنه‌ری كورد، پاش نیو سه‌ده خزمه‌تی بێووچان بۆ ئاواز و گۆرانی كوردی، له رۆژی هه‌ینی ساڵی 1981كۆچی دوای كردووه له‌گۆرستانی شێخ محێدین نێژراوه له دوا ووته‌یدا داوا ده‌كات له گردی سه‌یوان له لای شاعیران و ھونه‌رمه‌ندان بینێژن تا ھیچ كات و زه‌مه‌نێك له ھونه‌ر و ھونه‌رمه‌ندان دوور نه‌بێت.
مامۆستا عه‌لی مه‌ردان له ماوه‌ی ژیانیدا گه‌لێ گۆرانی و مه‌قامی ڕه‌سه‌نی تۆماركردووه، ئاوازی ھه‌ندێك له گۆرانییه‌كانیشی ھێنده به‌رزن، به‌چه‌ند زمانێكی دی وتراونه‌ته‌وه.
شاره‌زایی و كارامه‌یی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان له ھونه‌ری مه‌قام دا ئه‌وه‌نده ئاشكرایه كه مامۆستاكانی مه‌قامی عێراقی عه‌لی مه‌ردان به‌مامۆستا و ڕابه‌ری خۆیان ده‌زانن. مامۆستا عه‌لی مه‌ردان كوردێكی دڵسۆز و خاوه‌نی ھه‌ستێكی پاكی كوردایه‌تی بوو. ھه‌تا ڕۆژی كۆچكردنیشی، كه سوێندی بخواردایه، ھه‌ر به كوردستان سوێندی ده‌خوارد.
مامۆستا عه‌لی مه‌ردان له ساڵی 1904له شاری كه‌ركووك له‌دایك بووه و له چاوپێكه‌وتنێكدا سه‌باره‌ت به ژیانی تایبه‌تی خۆی ده‌ڵێت: "بۆ گوزه‌رانی ژیانم، به‌پای په‌تی و سه‌ری كۆته‌وه، جوتیاری و شوانی و گاوانیم كردووه. له شاری به‌غداد بووم به ھاوڕێی مورته‌زاخانی ئیسفه‌ھانی و ئه‌سغه‌ری ھه‌مه‌دانی و محه‌مه‌د سه‌عیدی سابڵاغی و زۆر شت له‌وانه‌وه فێربووم، چل شه‌ویش له‌گه‌ڵ سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی یه‌كمان گرت و زۆر ھونه‌رمه‌ندانه پێكه‌وه ژیاین. مامۆستا له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: "یه‌كه‌م مه‌قامم، مه‌قامی ئای ئای بوو، ئه‌وه‌ی له ساڵی 1939ـدا له ئێستگه‌ی كوردی به زمانی كوردی باجه‌ڵانی بۆم تۆماركرا.( ئه‌م قسه‌یه درۆیه‌كی شاخداره چونكه عه‌لی مه‌ردان له 1941دا تێكه‌لی رادیۆی كوردیی به‌غداد بووه‌و رادیۆكه له 1948دا ده‌ستی به تۆماركردنی مووسیقاو گۆرانیی كرد
ناوی هه‌ندێ له گۆرانییه‌كانی:
شیرین كه‌لامه، گیانه به‌سیه‌تی، یاریكه ڕاكه پێكه‌نه، خۆم و عوده‌كه‌م، كه‌تان كه‌تانه، مێوڵێ و دێلێژه، ئه‌سمه‌ر، وه‌ره قوربان، ھۆ برای جوتیار، له‌یلێ، ڕه‌نجی بێوه‌رم، ھه‌وری له قه‌دی ئاڵاوه، ه ده‌نگی خۆش بمھێنه جۆش، كه ئه‌و جوانه، ئه‌ڕۆی ئۆغر، ه دایم دڵ تۆی ئه‌وێ، مامه، كه‌ی دێته‌وه، له خرنه خرنه، ھه‌تا مردن، ئه‌ڵوه‌ن ناوت شیرینه، ئای چه‌ندم خۆش ده‌وێ، ھه‌ر تۆم ئه‌وێ تۆ، مینا گیان، له كه‌له ده‌نگی ساز دێ، شه‌و ڕۆژ، گۆڵه باخ، ده‌ھه‌سته، كراس كوده‌ری ئاوریشم، سه‌د جار به‌و مانگه، ھه‌سته با بچین بكه‌ین ته‌ماشا، كۆڵان به كۆڵان، ئه‌م په‌رچه‌م و ئه‌گیجه، ئاخ چی بكه نیمه چاره، ئه‌و چاو جوانه، ھۆ كاكه‌ی شوان، وه‌ره قوربان، فاتمه، برای شیرینم، خاڵۆ خاڵۆ، شه‌و و ڕۆژ له خایاڵ و له به‌رچاوی.
مه‌قامه به‌ناوبانگه‌كانی هونه‌رمه‌ند علی مه‌ردان:
له‌به‌ر چاوی به‌د (مه‌قامی ماھوور)
چه‌ند جارم ووت (مه‌قامی ھهمایۆن)
با یادم كا فریادم كه (مه‌قامی ھیجران)
ڕه‌نجی بێوه‌رم (مه‌قامی به‌یاتی شور)
ڕاسته‌ی خیابان (مه‌قامی ئه‌ڵاوه‌یسی)
لێم یاخی (مه‌قامی ئای ئای)
له‌به‌ر نازی چاو بازان (مه‌قامی خورشیدی)
ئه‌ی مانگ (مه‌قامی به‌یات)
چی بكه‌م (ماقامی نه‌وا)
دڵ له حه‌سره‌ت (مه‌قامی ئورفه)
مه‌مكوژه گیانه به ھیجران (مه‌قامی ده‌شت)
به داوی زۆڵفت (مه‌قامی ڕاست)
به به‌ردی فیرقه‌تت (مه‌قامی ماڵه‌ڵا ھیجرانی)
به غه‌مزه‌ی چاوی مه‌خموری (مه‌قامی نه‌وا)
مامۆستای گۆرانی مه‌قامی كوردی له ساڵی 1965ـدا له ئێستگه‌ی ڕادیۆی تاران و كرماشان‌دا چه‌ندین مه‌قام و گۆرانی تۆماركردووه. دوا گۆرانی عه‌لی مه‌ردان به‌سته‌یه‌ك بووه، ئه‌وه‌ی له ساڵی 1972 ـدا له ئێستگه‌ی كوردی به‌غداد تۆماری كردووه. مامۆستا له ته‌مه‌نی ٧٧ ساڵیدا و له 24ـی ته‌مموزی ساڵی 1981كۆچی دوایی كردووه و له شاری كه‌ركووك له گۆڕستانی شێخ محێدین به خاكی پیرۆزی كوردستان سپێردراوه.
ئا/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.