Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 02:18

وەزیری پلاندانان : ئەڵمانیا یەکێکە لەو ووڵاتانەی پەیوەندیەکی بەهێزی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە

کوردستان TV
100%


ئەمرۆ یەک شەمە ٢٤/٧/٢٠٢٢ دکتۆر دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم پێشوازی کرد لە کلێمنس زێمتنەر کونسوڵی گشتی کۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ کە بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی و ماڵئاوای کردنی لە هەرێم وەک کونسوڵی ئەڵمانیا سەردانی وەزارەتی پلاندانانی کرد.
لەدیدارێک وەزیری پلاندانان ستایشی ڕۆڵ و ئەرکی کونسوڵ و ووڵاتی ئەڵمانیای کرد کە بەردەوام پاڵپشت و هاوکاری هەرێم بونە لە بوارە جیاجیاکان بەتایبەت بونی ژمارەیەک کۆمپانیان و ئاژانس و رێکخراوی نێودەوڵەتی ئەڵمانیا کە جێ دەستیان دیارە لە جێبەجێ کردنی چەندین پرۆژەی جۆراوجۆر هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ ئەرکەکانی داهاتوی کلێمنس زێمتنەر خواست کە لەماوەی ڕابردوو وەک کونسوڵی ئەڵمانیا ڕۆڵی گەورەی بینیوە لە پتەوکردنی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هەرێم.
لەبەشێکی تری دیدارەکە د.دارا ڕەشید داوای کرد چۆن لە ڕابردوو هەوڵتان داوە لە داهاتوش هانی کۆمپانیا گەورەکانتان بدەن بۆ ئەوەی لەهەرێم وەبەرهێنان و پرۆژەی ستراتیژی گرنگ ئەنجام بدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.