Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 02:24

قوتابیانی دەرچووی دانیشتووی قەزای مەخمور دادەمەزرێن

کوردستان TV
100%

لە ئاییندەیەكی نزیكدا ناوی دامەزراندنی قوتابیانی زانكۆو پەیمانگانی پزیشكی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە سنووری قەزی مەخمور.
د.ئەحمەد دووبەردانی،جێگری بەرێوەبەری گشتی پارێزگای نەینەوا تایبەت بە كوردستان تیڤی راگەیاند: ناوی ئەو قوتابیانەی دەرچووی زانكۆو پەیمانگاكانی پزیشكی هەرێمی كوردستانن و دانیشتووی قەزای مەخمورن و بەمەبەستی دامەزراندن داواكارییان پێشكەشی وەزارەتی تەندروستی عێراقی كردبوو، لە ئاییندەیەكی نزیكدا ناوەكانیان دەگەڕێتەوە بەرێوەبەرایەتی گشتی پارێزگای نەینەوا و دواترییش ناوەكانیان بەمەبەستی دەستبەكاربوونیان رەوانەی بنكە تەندروستییەكانی سنووری قەزاری مەخمور دەكرێتەوە.


كارزان كاكل/ پەیامنێری كوردستان لە مەخمور
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.