لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وی ئیداره‌ی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر پرسی سووكایه‌تكردن به پێشمه‌رگه كاكه‌ییه‌كه له شاری كه‌ركووك هاته وه‌ڵام و داوای كرد لێپرسینه‌وه له ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه بكرێت و به سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن.
لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وی ئیداره‌ی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: بەداخەوە دوای ئەوەی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە، بێڕێزی کراوەتە سەر پێشمەرگەیەك بە ناوی (ئەیمەن عەبد جاسم) لە برایانی کاکەیی و دوور لە بنەماکانی مافی مرۆڤ سووکایەتی پێ کراوە و لە هەمان کاتدا هەستاون بە ئەنجامدانی هەندێک کاری ناشیاوی دژ بە ئازادی تاکەکان.
گوتیشی: ئەو کارانه دژی ماف و ئازادیی تاکەکانە کە لە ڕێککەوتنامە نێودەوڵەتییەکان و دەقەکانی دەستووری عێراقی دەستەبەریان کردووە، هاوکات پێچەوانەی بنەماکانی پێکەوەژیانە و دەبێتە هۆی ناسەقامگیری کۆمەڵایەتی و سیاسی، دواجار لە پشێوی زیاتر هیچی تری لێ ناکەوێتەوە، ئۆباڵی ئەوەش دەکەوێتە ئەستۆی ئەنجامدەرانی ئەو کارە.
لیژنه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: وەکو لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان بە هەموو شێوەیەک ئیدانەی ئەو کارە دەکەین، پاڵپشتی تەواومان بۆ ئەو پێشمەرگەیە دەردەبڕین و داوا لە دەسەڵاتی ئیتیحادیش دەکەین ڕێگە بەو جۆرە کارانە نەدات و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی بکات و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.