ڕاوێژكاری ئابووری سه‌رۆكی ئۆكراینا ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی توانای هه‌یه 60 ملیۆن ته‌ن گه‌نم هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات و جیهان له قاتوقڕی و برسێتی ڕزگار بكات.
ئۆلێ ئۆستینكۆ ڕاوێژكاری ئابووری سه‌رۆكی ئۆكراینا له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ڕووسیا هاوكار بێت، ئه‌وا ئۆكراینا توانای هه‌یه له ماوه‌ی 9 مانگی داهاتوودا بڕی 60 ملیۆن ته‌ن گه‌نم هانارده‌ی جیهان بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگی نه‌بێت ئه‌و بڕه گه‌نمه به 24 مانگیش ناتوانرێ بگوازرێته‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ی ڕاوێژكاری ئابووری سه‌رۆكی ئۆكراینا له كاتێكدابوو كه دوێنێ شه‌موو به مووشه‌ك هێرشكرابووه سه‌ر به‌نده‌ری ئۆدیسا، بۆیه ئۆكراینا پێی وایه ڕووسیا پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌سته‌مبۆڵ نابێت سه‌باره‌ت به ئاسانكاری گواستنه‌وه‌ی گه‌نم بۆ ده‌ره‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قاتوقڕی و برسێتی له جیهاندا.
بۆیه ئۆلێ ئۆستینكۆ پێی وابوو كه هێرشه‌كه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر به‌نده‌ری ئۆدیسا كاریگه‌ر گه‌وره له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی گه‌نم بۆ جیهان به‌جێده‌هێڵێت و له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: هێرشه‌كه‌ی دوێنێ ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه كاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی گه‌نم بێ كێشه به‌ڕێوه ناچێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی دوێنێ شه‌موو كاریگه‌ری له‌سه‌ر عه‌مباره‌كانی گه‌نم نه‌كردووه و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌میش ئۆكراینا ده‌ستی به گواستنه‌وه‌ی گه‌نم به‌ڕێگه‌ی ده‌ریای ڕه‌شه‌وه كردووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.