Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:22

بەشی سێیەمی پڕۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێر بە ڕێژەی 60%ـی كارەكانی تەواو بووە

کوردستان TV
100%

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ تیمی ئەندازیارانی پڕۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێر کۆبووەوە و جەختیش کردەوە کە ئەم پڕۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژییەكانی حكوومەت كە ئێستا بەشی سێیەمی بە ڕێژەی 60%ی كارەكانی تەواو بووە و كاركردنیش تێیدا بە باشی بەڕێوە دەچێت.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئەمڕۆ یەكشەممە 24ـی 07ـی 2022 لەگەڵ لیژنەی سەرپەرشتی و تیمی ئەندازیارانی پرۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێر كۆبووەوە و بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكانی پرۆژەكە كرد، لە بەشێكی قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كرد كە پرۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێر یەكێكە لە دەستكەوت و پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پاڵپشتی حكوومەتی بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە دووپات كردەوە، لەم سۆنگەیەوە داوای لە تیمی سەرپەرشتی و ئەندازیارانی پرۆژەكە كرد كە بە دڵسۆزی و وریاییەوە كار لە پرۆژەكەدا بكەن.

پاشان لە تەوەرێكی دیکەی كۆبوونەوەكەدا، لیژنەی سەرپەرشتی و تیمی ئەندازیارانی شەقامی 150 مەتری بە وردی تیشكیان خستە سەر ئەو كارانەی تاوەكو ئێستا لە بەشی سێیەمی پڕۆژەكە تەواو كراون كە ئەم بەشەیان لە ڕێگەی هەولێر-بەحركەوە تا ڕێگەی هەولێر-گۆپاڵ لەخۆدەگرێت.

بەشی سێیەمی پرۆژەكە ماوەی 550 ڕۆژە، بەڵام لە ماوەی كەمتر لە سێ مانگدا بە ڕێژەی 60%ـی كارەكانی تەواو بووە و ئێستاش كاركردن تێیدا بەشێوەیەكی باش بەڕێوە دەچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.