کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی 07ـی 2022 لەسەر ڕێگەی هەولێر- کەرکووک لە نزیک دۆڵەبەکرە ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕووی دا، لە ئەنجامدا 9 کەس بوونە قوربانی.
فازڵ حاجی گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: لەسەر ڕێگەی هەولێر –کەرکووک لە نزیک دۆڵەبەکرە، پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری کیای بارهەڵگری بچووک ڕووی دا.
ڕاشیگەیاند: لە دەرئەنجامی پێکدادانەکە ئۆتۆمبێلێکیان بۆ دەرەوەی شەقام ڕۆیشت وخۆی بە تانکەرێک کێشا کە لەسەر شۆلدەر بە یاسایی وەستابوو.
فازڵ حاجی ئاماژەی بەوەش دا کە بەهۆی ڕووداوەکە کەسێک گیانی لەدەست دا و8 کەسی دیکەش برینداربوون.
گوتەبێژی هاتووچۆ جەختیشی کردەوە کە لە لێکۆلینەوەکە بە ڕێژەی جیاواز هەردوو شوفێری کیا بە هۆکاری ڕووداوەکە دانران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.