Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:30

بارەگای بارزانی لەسەر سووکایەتیکردن بە پێشمەرگەیەکی کاکەیی: سەرکۆنەی ئەم کارە ناڕەوا و نامەردانەیە دەکەین

کوردستان TV
100%

بارەگای بارزانی لەسەر سووکایەتیکردن بە پێشمەرگەیەکی کاکەیی لەلایەن چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی 07ـی 2022 پەیامێکی بڵاو کردەوە و بەتووندی سەرکۆنەی ئەم کردەوەیە دەکات.

لە ڕاگەیەنراوەکەی بارەگای بارزانی هاتووە کە "زۆر بە تووندی سەرکۆنەی ئەو کارە ناڕەوا و نامەردانەیە دەکەین کە دەرهەق پێشمەرگەیەکی کوردی کاکەیی لەلایەن چەند کەسێکی سەر بە حەشدی شەعبی ئەنجام دراوە."

ئاماژەی بەوەش دا کە "ئەمە سووکایەتی و بێڕێزییە بە ئازادی و بیروباوەڕ و پێکەوەژیان."

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەنراوەکە پشتگیری خۆی بۆ کاکەییەکان دووپات کردۆتەوە و دەڵێت، "جەخت دەکەینەوە بە هەموو توانایەکمان پشتگیری خوشک و برا کاکەییەکانمانین."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.