سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بارودۆخی ته‌ندروستی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و باشی ڕۆیشتووه دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی تووشبوونی به په‌تای گۆڕاوی (بی ئه‌ی 5ی ئۆمیكڕۆن)، تووشی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ببووه‌وه.
ئێستا په‌تای گۆڕاوی (بی ئه‌ی 5 ئۆمیكڕۆن) له ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ته‌شه‌نه‌ی كردووه و خه‌ڵكێكی زۆر تووشی ئه‌م جۆره گۆڕاوه‌ی په‌تای كۆڕۆنا بوون، كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكاش ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو ئاشكرای كردبوو كه سه‌رۆك جۆ بایدن تووشی په‌تاكه بووه.
دكتۆر ئه‌شیش جه‌ها ڕێكخه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا له كۆشكی سپی به تۆڕی هه‌واڵی (سی بی ئێس)ی ئه‌مه‌ریكی ڕاگه‌یاندووه: هه‌رچه‌نده دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو سه‌رۆك تووشی كێشه‌ی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ببوو، به‌ڵام ته‌ندروستی باش بوو و كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆی بۆ دروست نه‌ببوو، ته‌نانه‌ت بۆ به‌ره‌به‌یانی ته‌ندروستی زۆر باشتریش ببوو.
دوای ڕاگه‌یاندنی تووشبوونی به په‌تای كۆڤید 19، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی كردووه به خواردنی حه‌بی (پاكسلۆڤید)ی تایبه‌ت به ڤایرۆسه‌كه، هه‌روه‌ها له‌نێو كۆشكی سپی خۆی كه‌ره‌نتین كردووه و له دووره‌وه كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ڕاده‌په‌ڕێنێ.
جێی باسه جۆ بایدن /79 ساڵ/ به‌ر له‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌یلوول و ئاداری ساڵی 2020 ڤاكسینی ڤایزه‌ری تایبه‌ت به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنای وه‌رگرتبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.