ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام هه‌ست به ماندووبوون و ئازاری جه‌سته ده‌كه‌ی، ڕه‌نگی پێستت كاڵه یاخود زه‌رد، هه‌روه‌ها كێشه‌ی هه‌ناسه‌ت هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت به‌ڵێیه، ئه‌وا دڵنیابه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كێشه‌ی كه‌مخوێنیت هه‌یه به‌هۆی كه‌می ڕێژه‌ی ئاسنه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی له كێشه‌ی كه‌مخوێنی ڕزگارت بێت، ئه‌وا 7 جۆر خۆراكت پێ ده‌ناسێنین كه زۆر به‌سوودن بۆ باشتركردنی ته‌ندروستیت.
1- سپێناخ
سپێناخ سه‌وزه‌یه‌كی گه‌ڵایی تۆخه و سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ئاسن و پۆتاسیۆم و ڤیتامینه‌كانی K و B تێدایه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ڤیتامین C تێدایه كه ده‌بێته هۆی مژینی زیاتری ئاسن له له‌شدا، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده دژه ئۆكسانه‌كان كه هه‌وكردن له له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه و به‌رگریی جه‌سته‌ش به‌هێز ده‌كات.
2- گۆشت
گۆشت ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین D و ڕێژه‌یه‌كی زۆر مس و سیلینیۆمی تێدایه، هه‌روه‌ها به ڕێژه‌یه‌كی باش مادده‌ی ئاسن له گۆشتی سووردا هه‌یه كه ده‌بێته هۆی زیادكردنی ئاستی هیمۆگڵۆبین و چاره‌سه‌ركردنی كه‌مخوێنی.
3- پاقله‌مه‌نییه‌كان
پاقله‌مه‌نییه‌كان وه‌ك فاسۆلیا و نیسك و نۆك و سۆیا و به‌زالیا و ئه‌وانی تر، سه‌رچاوه‌ی باشی ترشی فۆلیك و مه‌گنیسیۆم و پۆتاسیۆمیان تێدایه و یارمه‌تی دابینكردنی مادده‌ی ئاسن ده‌ده‌ن له له‌شدا، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناتوانن گۆشت بخۆن، ده‌توانن به پاقله‌مه‌نییه‌كان قه‌ره‌بووی كێشه‌ی كه‌مخوێنیان بكه‌نه‌وه.
4- چه‌ره‌زات و میو وشككراوه‌كان
چه‌ره‌زات و میوه وشككراوه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پڕن له ئاسن و كالیسیۆم و مه‌گنیسیۆم، ئه‌و جۆره خۆراكانه سیسته‌می به‌رگریی مرۆڤ به‌هێز ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كه‌مخوێنی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی هیمۆگلۆبین ده‌كه‌ن.
5- برۆكلی
بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی خوێن و نه‌مانی كێشه‌كانی هیمۆگلۆبین، خواردنی بڕۆكلی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی دروسته، به‌و پێیه‌ی به‌های خۆراكی به‌رزی هه‌یه، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا بۆ كه‌مخوێنی، به‌ڵكو ئه‌و ماددانه‌ی له پێكهاته‌ی ئه‌م ڕووه‌كه دایه له شێرپه‌نجه ده‌تپارێزن.
6- ماسی
ماسی ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاسن و ترشه‌چه‌وری ئۆمێگا 3 كه ده‌بێته هۆی ته‌ندروستبوونی مێشك و دڵ و هه‌روه‌ها ئاستی به‌رگری له‌شیش به‌رز ده‌كاته‌وه.
7- تۆوه‌كان
تۆوه‌كان وه‌ك گوله‌به‌ڕۆژه و كونجی و كه‌تان و ئه‌وانی تریش، به باشترین سه‌رچاوه‌كانی دابینكردنی ئاسن داده‌نرێن، هه‌روه‌ها بڕێكی باش له پڕۆتینی ڕووهكی و ڕیشاڵی و كالیسیۆم و مه‌گنیسیۆم و زینك و سیلینیۆم و دژه ئۆكسێنه‌ر و پێكهاته سوودبه‌خشه‌كانی تری ڕووهكی تێدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.