وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی 07ـی 2022 ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو ڕۆژدا 103 سەرپێچی لابراون.
لە ڕاگەیەنراوی وەزارەتی کارەبا هاتووە کە تیمەکانی کارەبای سۆران لە هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆرەکانی کارەبا لە ماوەی دوو رۆژدا، (103) سەرپێچیان لابردووە.
وەزارەتەکە جەختیشی کردۆتەوە کە سەرپێچیکاران سزا دراون و لە ئەگەری دووبارەبوونەوە هەر سەرپێچییەکیش ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەریان دەگیرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.