وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد كه شاندێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌ره‌و به‌ریتانیا به‌ڕێ كه‌وت و له‌وێ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منی و سه‌ربازی ئه‌و وڵاته چه‌ند دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڵاوی كرده‌وه: ئەمڕۆ یه‌كشه‌م شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و ئەندامێتی هەریەک لە سەرۆکی ئەرکان، ئەمینداری گشتی، جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان و بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەت، بەرەو بەریتانیا بەڕێ کەوتن.
هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: سەردانی شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە دەرئەنجامی پەیوەندیی پتەوی بەریتانیا و پێشمەرگەیە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش و گرووپە تیرۆریستیەکان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: لە سه‌ردانه‌كه‌دا شاندی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمنی و سەربازی به‌ریتانیا چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن.
بەریتانیا وەک یەکێک لە وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رۆڵێکی کاریگەری هەبووە و ئێستاش لە هاوکاری و هەماهەنگییەکانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە كارا و بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.