ئه‌میری ده‌وڵه‌تی كوێت ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م فه‌رمانێكی ئه‌میری ده‌ركرد به دانانی شێخ ئه‌حمه‌د نه‌واف ئه‌حمه‌د ئه‌لسوباح بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی كوێت.
ئاژانسی ده‌نگوباسی كوێت (كۆنا) بڵاوی كرده‌وه: حكوومه‌تی نوێی كوێت به سه‌رۆكایه‌تی شێخ ئه‌حمه‌د نه‌واف ئه‌حمه‌د ئه‌لسوباح ده‌بێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته حكوومه‌تی ژماره 40 له مێژووی كوێتدا.
له نیسانی ڕابردوو زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوێت نووسراوی پشتگیرینه‌كردنی شێخ سه‌باح خالید سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كاتی‌یان دابووه جێ‌نشین شێخ مه‌شعه‌ل ئه‌حمه‌د، به‌مه‌ش شێخ سه‌باحیان ناچار كرد ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه و تا ئه‌مڕۆش حكوومه‌تی كوێت به‌شێوه‌ی كاربه‌ڕێكه‌ر به‌ڕێوه ده‌چوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.