هونەرمەندێکی عەرەبی بە ڕەچەڵەک سووری، گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردی دەڵێتەوە و ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی 07ـی 2022 لە یوتیوبەکەی بڵاوی کردەوە.
ئەساڵە نەسڕی، هونەرمەندی عەرەب، بە ڕەچەڵەک سووری، بە گوتنەوە و بڵاوکردنەوەی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی (کەڤۆکم/(Kevokim هەوادارانی سەرسام کرد.
کلیپەکەی ئەساڵە نەسڕی لەلایەن ئاوازدانەری کورد ئاری جان تێکست و ئاوازی بۆ دانراوە و تۆڕی ڕۆتانا کاری بەرهەمهێنانی بۆ کردووە.
ئەساڵە موستەفا نەسری، لە 15ـی 05ـی 1969 لەدایک بووە و بە ڕەچەڵەک سووریە، یەکێکە لەو هونەرمەندانەی بەهۆی دەنگە خۆشەکەی خاوەن هەوادار و گوێگرێکی زۆرە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی وڵاتانی عەرەبی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.