فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر سووکایەتیکردن بەو پێشمەرگە کاکەییەی لەلایەن حەشدی شەعبییەوە سووکایەتی بەرامبەر کرا، هاتە دەنگ و جەختی کردۆتەوە کە ئەم کارە دوورە لەهەموو بەها مرۆڤایەتییەکانە.
لە ڕاگەیەنراوەکە هاتووە کە "وەکو فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان نیگەرانی قوڵمان ڕادەگەیەنین بەهۆی کاری نامرۆڤانە و ناشیرین کە بەرامبەر پێشمەرگەیەکی کوردی کاکەیی لەلایەن چەند کەسێکی حەشدی شەعبی ئەنجام درا."
ئاماژە بەوە دەدا کە "ئەم کارە دوورە لە هەموو بەها مرۆڤایەتییەکان و لەگەڵ هیچ پەیامێکی پێکەوەژیان و مرۆڤدۆستانە یەکانگیر نییە."
فراکسیۆنی پارتی دووپاتیشی کردۆتەوە کە "بەتووندی دژی هەموو ئەم کارە ناشیرین و نەشاز و بێزراوانەین و دەبێت هیچ کاتێکی دیکە بەرامبەر بە هیچ کەس دووبارە نەبنەوە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.