پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند، بە تۆمەتی نوشتەکردن و فاڵگرتنەوە و هەڵخەڵەتاندنی ئافرەتان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی قەزای خەبات، بنکەی پۆلیسی (سێبیران)، تۆمەتبارێکی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانیان لە کۆمەڵگەی (قەریەتاغ) بە ناوی (م. م. ا) بە تۆمەتی نوشتەکردن و فاڵگرتنەوە و فێڵکردن لە ئافرەتان و هاووڵاتییان دەستگیر کرد کە بە ناوی مامۆستای ئاینییەوە نوشتەی بۆ خەڵک دەکرد و لەبەرامبەردا بڕە پارەیەکی زۆری لێ وەردەگرتن.
ڕاشیگەیاند: تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لەناو ماڵەکەیدا دەست بەسەر چەندین نوشتە و جادوودا گیرا.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (240) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.