گیانلەدەستدانی 13 کەس بەهۆی ئەو لافاوەی کە ماوەی دوو رۆژە ١٠ ویلایەتی ئەفغانستانی گرتووەتەوە راگەیەندرا.
وەزارەتی دەوڵەت بۆ ئیدارەدانی کارەسات لە حکوومەتی کاتیی تاڵیبان، بەهۆی ئەو لافاوەی کە ویلایەتەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی گرتووەتەوە، روونکردنەوەیەکی رۆژنامەوانی بڵاوکردەوە.
ئەوە راگەیەندرا بەهۆی ئەو لافاوەی کە لە ئەنجامی بارانی بەخوڕەوە لە 10 ویلایەت کە ویلایەتەکانی مەیدان ڤارداک، پاکتیکا، نانگەرهار، نوریستان، پەرڤان، پەنچشیر و پاکتیا-ش لە نێویاندایە 13 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 20 کەسیش برینداربوونە.
لەلایەکی دیکەوە، ئاماژە بەوەش کراوە کە زیاتر لە دوو هەزار و 500 خانوو رووخاون و نزیکەی دوو هەزار سەر ئاژەڵیش لەناوچوون.
لە روونکردنەوەکەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو کە تیمەکانی هاوکاریی سەرەتایی بۆ ناوچەکانی لافاوەکان نێردراون و هاوکاریی مرۆیی سەرەتایی گەیەندراوەتە زیانبەرکەوتوانی لافاوەکە.
جگە لەوە، ئاشکراشکراوە کە چەند رێگایەکی نێوان شارەکان داخراون و زیانیان بەرکەوتووە و تیمەکان سەرقاڵی کردنەوەی رێگاکانن.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتەکە، بەهۆی ئەو لافاوانەی کە لە ماوەی مانگی رابردوودا لە 20 ویلایەت روویداوە زیاتر لە 80کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 120 کەس-یش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.