Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 22:29

شێخ ئەحمەد نەواف ئەلئەحمەد کرا بە سەرۆکوەزیرانی کوێت

کوردستان TV
100%


 میری کوێت شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح کوڕە گەورەکەی خۆی، شێخ ئەحمەد نەواف ئەلئەحمەد-ی راسپاردووە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ.


ئاژانسی هەواڵیی فەرمی کوێت بڵاوی کردەوە، بە بڕیارنامەیەکی میریی، شێخ ئەحمەد نەواف ئەلئەحمەد ئەلسەباح وەک سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە دیاریی کراوە و راسپێدراوە بۆ دیاریکردنی وەزیرە نوێکان.

بەپێی بڕیارنامەکە لە دوای دیاریکردنی وەزیرە نوێکانی کابینەکە، ناوەکان دەخرێتە بەردەم میری کوێت.

کوڕە گەورەی میری کوێت، شێخ ئەحمەد نەواف کە راسپێدراوە بۆ پێکهێنانی حکوومەت، پێشتر پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆ وڵاتی بەڕێوەبردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.