لە ئاکامی پەلامارێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆسەر خاڵێکی سەرایا سەلام لە پارێزگای سەڵاحەددین ، دوو چەکداری سەرایا سەلام کوژران.
بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی سەربە سەرایا سەلام بڵاوی کردەوە کە شەوی رابردوو، تیرۆریستانی داعش پەلاماری ھێزەکانی سەرایا سەلام-یان داوە لە قەزای سامەڕا سەربە پارێزگای سەڵاحددین و ھێزەکانییان بەرپەرچی پەلامارەکەی داعشیان داوەتەوە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە میانی بەرپەرچدانەوەی پەلامارەکەدا، دوو چەکداری سەرایا سەلام کوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.