Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 22:30

عێراق.. لە زنجیرەک هێرشی تیرۆریستیدا حەوت کەس کوژران و 16 کەسی دیکەش بریندار بوون

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوە ئەمنییەکان بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقیان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستیدا بۆ سەر چەکدارانی سەرایا سەلام لە سنووری قەزای سامەڕای سەر بە پارێزگای سەڵاحەددین، دوو چەکداری سەرایا سەلام کوژران و سێ چەکداری دیکەش بریندار بوون و دوو تیرۆریستیش کوژراون. 
هەر بە گوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکان، چەکدارانی داعش لە سنووری داقووق و رەشادیش هێرشیان کردە سەر پۆلیسی فیدراڵی، بەهۆیەوە پۆلیسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە لایەکی دیکەوە، بە گوێرەی میدیا ناوخۆییەکان، درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش سێ هێرشی جیایان لە سنووری شارۆچکەکانی خاڵس و سەلام لە پارێزگای دیالە کردووە، لە ئەنجامدا 4 کەس کوژران و 11 کەسی دیکەش بریندار بوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.