كوڕه كورده‌كه‌ی كوردستانی ئێران، "عه‌لی تولابی"دوای به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌ی "عه‌سری جه‌دید"ی كه‌ناڵی سێی ئێرانی توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت.
عه‌لی تولابی له‌كۆی 22 ملیۆن و 777 هه‌زارو 987 ده‌نگ، به‌ته‌نها پێنج ملیۆن و 562 هه‌زارو 453 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و بووه پاڵه‌وانی وه‌رزی سێیه‌می به‌رنامه‌ی عه‌سری جه‌دیدی كه‌ناڵی سێی ئێران، كه پڕبینه‌رترین به‌رنامه‌ی مانگی ڕابردوو بووه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و وڵاته.
توڵابی ته‌مه‌نی 13 ساڵه‌و خه‌ڵكی شاری كوهده‌شتی پارێزگای لوڕستانه و به‌ڕه‌گه‌ز كورده و له‌به‌رنامه‌كه به‌چه‌ند گۆرانیه‌كی كوردی و لوڕی به‌شداری كردبوو، توانیبوه‌ی قۆناغه جیاجیاكان ببڕێت و دوای حه‌وت مانگ له كێبڕكێی سه‌دان به‌هره‌داردا، سه‌ره‌نجام پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
ئا/ كامران
ڤیدیۆ..گۆرانیبێژی كورد"عه‌لی تولابی" ده‌نگه یه‌كه‌مه‌كه‌ی ئێران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.