Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 20:43

قاسم ئەعرەجی لە کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کشایەوە

کوردستان TV
100%


راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی کشانەوەی خۆی لە کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیاند.

قاسم ئەعرەجی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، نۆ مانگە پرۆسەی سیاسیی بەرەوڕووی چەقبەستوویی بووەتەوە کە ئەوەیش زیانی بە بەرژەوەندییەکانی گەل و وڵات گەیاندووە.

راشیگەیاندووە لە سۆنگەی ئەوەی کە وڵات پێویستی بە قوربانیدانە، سوپاسی لیژنەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگیی دەکەم کە منیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کاندید کرد، بەڵام داوای لێبوردن دەکەم لە قبوڵکردنی کاندیدکردنم بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.

قاسم ئەعرەجی گوتوویەتی، ئومێد دەکەم برایانم لە چوارچێوەی ھەماھەنگیی، بژاردەکانیان لە پێناو بەرژەوەندیی گەل و وڵات یەکلایی بکەنەوە.

پێشتر لیژنەی دەست نیشان کردنی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق سەربە چوارچێوەی ھەماھەنگیی، ناوی پێنج کاندیدی پەسەندکردبوو و ئاراستەی سەرکردایەتیی چوارچێوەی ھەماھەنگیی کردبوو، ئەوەیش بە ئامانجی ئەوەی بڕیار لەبارەیانەوە بدرێت کە بریتین لە محەمەد شیاع سوودانی، عەبدولکەریم عەبتان، عەلی شوکری، حەیدەر عەبادی و قاسم ئەعرەجی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.