له‌چوارچێوه‌ی گه‌شته ئاماده‌كاریه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی نوێ، یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی له‌ئۆساكه‌ی وڵاتی ژاپۆن دوایین یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاری به‌ئاماده‌بوونی زیاتر له‌حه‌ڤده هه‌زار هانده‌ر ئه‌نجامدا، پاڵەوانی لیگاوه‌ن له‌سییه‌م یاری رووبه‌رووی یانه‌ی گبا ئۆساكا ده‌بێته‌وه.
پاریس بۆ ماوه‌ی ده رۆژ له‌ولاتی ژاپۆن ده‌مێنێته‌وه، له‌م ماوه‌یه‌دا دوو یاری دۆستانه‌ی ئه‌نجام داوه، له‌سێیه‌م یاری رووبه‌رووی یانه‌ی گامبا ئۆساكا ده‌بێته‌وه، له‌دوو یاری رابردووی تیپه فه‌ره‌نسیه به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر کاواساکی فرۆنتالی و به‌سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر ئۆراوا ڕیدز تۆماركرد، دوای كرینه‌وه‌ی یانه‌ی پاریس له‌لایه‌ن ناسر خه‌لیفی قه‌ته‌ری، پی ئێس جی بۆ یه‌كه‌مجاره سه‌ردانی ئه‌م وڵاته بكات.
هەروەها سێیەم گەشتی هاوینەی یانەکەیه بۆ ئاسیا دوای ئەوەی لە ساڵی دوو هه‌زارو هه‌ژده سەردانی وڵاتی چینی کرد و لە ساڵی دووهه‌زارو نۆزده‌ش سەردانی وڵاتی سه‌نگاپووره‌ی كرد، یانه‌ی پاریس سان جێرمان دوای ژاپۆن، رۆژی سی و یه‌كی ئابی داهاتوو له‌وڵاتی ئیسرائیل له‌جامی سوپه‌ری فه‌ره‌نسا رووبه‌رووی یانه‌ی نانت ده‌بێته‌وه.
پاریس سانجێرمان له‌جامی سوپه‌ری فه‌ره‌نسادا رووبه‌رووی یانه‌ی نانت ده‌بێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.