له‌یاری كلاسیكۆی ئاماده‌كاری نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی وڵاتی ئیسپانیا ریاڵ مه‌درید و بارسێلۆنا، كه له‌ولاتی ئه‌مه‌ریكا به‌رێوه‌چوو، یاریه‌كه به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی تیپه كه‌ته‌لۆنیه‌كه ته‌واو بوو، دوای به‌كۆتا هاتنی یاریه‌كه، كارلۆ ئه‌نچلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند یارییەکی زۆر باشیان ئه‌نجامداوه، به‌تایبه‌ت له‌گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوو تیپ ركابه‌ریه‌كی توندی یه‌كتربوون.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌نچلۆتی وتی ئه‌م یاریه ئاماده‌كاریه، بۆیه هه‌ولدراوه چانس به‌یاریزانه لاوه‌كان بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی تاقی بكرێنه‌وه، ئەنچیلۆتى دان بە ئاستەنگیەکانى تیپەکەى لە یارییەکەدا دەنێت بەتایبەت درووستکردنى هێرشەکان لە دواوە.
لە بارەى یاریکردن بە ڕۆدیگێر وەک بەرگریکارى چەپ، ئەنچیلۆتى ڕوونیکردەوە سەرسامم بەم یاریزانە، دەزانم ئەوە شوێنى ڕۆدیگێر نییە، به‌ڵام ئەو زۆر زیرەکە و دەتوانێت لە هەر شوێنێکدا بێت یارى بکات، سه‌باره‌ت به‌یاری نه‌كردنی كه‌ریم بنزیما ڕاهێنه‌ری مێرنگی روونیكرده‌وه یارینەکردنى بنزیمە كاریگه‌ری به‌سه‌ر تیپه‌كه هه‌یه، به‌بروای خۆم هیچ کەسێک ناتوانێت جێگەى بنزیمە بگرێتەوە لەو پێکهاتەیەى بۆ جامى سوپەرى ئەوروپاى ئامادەی دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.