لە ئاکامی رووداوێکی تەقەکردن لە پارکێکی شاری لۆس ئهنجلس باشووری رۆژئاوای ئەمریکا، دوو کەس کوژران و زیاتر لە پێنجی دیکەیش برینداربوون.
رووداوەکە کاتژمێر 3:30ی خولەکی دوێنێ ئێواره لە میانی نمایشێکی ئۆتۆمبێل لە پارکی پێک ئەنجام روویداوە.
فەرمانگەی پۆلیسی لۆس ئەنجلس لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر بڵاوی کردەوە کە لە ئاکامی پەلامارەکەدا، دوو کەس کوژراون و زیاتر لە پێنجی دیکەیش برینداربوون.
لە تویتەکەدا باس لەوەیش کراوە کە لەبارەی رووداوەکەوە، هێشتا نەتواندراوە هیچ تۆمەتبارێک دەستگیر بکرێت.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی پۆلیسی شارەکە، کێڵی مونیز بە میدیاکارای راگەیاند کە دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە لەوەی لەناکاو لە گۆڕەپانی یاریی بەیسبۆڵ لە پارکەکە زیاتر لە کەسێک پێکراوە، تیمەکانیان رەوانەی ناوچەکە کرد و گوتی: "هێشتا نازاندرێت چەند کەس پەلامارەکەیان ئەنجامداوە، بەڵام لە شوێنی رووداوەکە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن ".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.