Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 20:28

وه‌زیرانی دارایی و ته‌ندروستی: هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ بنه‌بڕكردنی كێشه‌كانه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێکەوتی 2022/7/25 به‌ڕێز ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری پێشوازی له‌  دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی و شاندی یاوه‌ری كرد. 
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاوات جه‌ناب نوری باسی له‌ هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ته‌ندروستی و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ "كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رگیز كه‌مته‌رخه‌م نه‌بووه‌ به‌رامبه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی چونكه‌ ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ره‌ كه‌سوكاری ئێمه‌ن". 
پاشان لای خۆشیه‌وه‌ سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌ هاوكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریدا. 
لە کۆتایدا باسیان له‌وه‌ كرد كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ كێشه‌كانی (ده‌رمان و ئامێره‌ پزیشكیه‌كان و گرێبه‌سته‌ ته‌ندروستیه‌كان) به‌ هه‌وڵی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت بنه‌برده‌كرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.