سه‌باره‌ت به‌یاری كلاسیكۆی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و ریاڵ مه‌درید كه به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی بارسێلۆنا ته‌واو بوو.
دوای ته‌واوبوونی یاریه‌كه‌ش ئه‌ستێره‌ی پۆله‌ندی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كلاسیكۆ هه‌میشه وروژێنه‌رو تایبه‌ت، به‌تایبه‌ت بۆ من كه له‌یه‌كه‌م كلاسیكۆ بوو له‌لاس فێگاس به‌شداربووم، ئەوە زۆر نایاب بوو.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا لیڤاندۆڤسكی وتیشی دەزانم سێ هەفتە ماوە بۆ ده‌ستپێكی یه‌كه‌م یاری و ركابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێ، به‌لام هێشتا زۆر كار ماوه ئه‌نجامی بده‌ین، به‌لكو ئه‌مه ته‌نیا یاری دۆستانه‌یه، ئه‌و یاریزانه‌ی بلوگرانا نه‌یشارده‌وه هه‌میشه كلاسیكۆ تایبەتمەندی خۆی هەیە و یارییەکی تایبەتە، بۆیه زۆر دڵخۆشم کە توانیمان له‌یه‌كه‌م كلاسیكۆ براوه‌بین، هه‌روه‌ها دلۆخشم به‌ئاست به‌رزی یاریه‌كه‌و یاریزانانی تیپه‌كه‌مان.
رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی: هه‌میشه كلاسیكۆ تایبەتمەندی خۆی هەیە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.