له‌چوارچێوه‌ی بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه، یانه‌ی پوماسی مەکسیکی گرێبەستی لەگەڵ دانی ئەلڤێسی به‌رازیلی واژۆ کرد.
دوای ئەوەی بەرگریکارە دێرینەکەی بەڕازیل بۆ جاری دووەم ریزه‌كانی یانەی بارسێلۆنا جێهێشت، دواجار له‌ته‌مه‌نی سی و نۆ سالی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی یانه‌ی پۆماسی مه‌كسیكی كرد‌و یانه‌كه‌ش له‌مه‌راسیمێكدا ئه‌م یاریزانه‌ی پێشكه‌ش به‌میدیاكان كرد، ئەلڤێس له‌رابردوو چوارسه‌دو هه‌شت یاری بۆ یانەی بارسێلۆنا ئەنجامداوە، لەم ژمارەیەش سێسه‌دو نه‌وه‌دو یه‌ك یاری له‌ماوه‌ی نێوان سالانی دوو هه‌زارو هه‌شت بۆ دوو هه‌زارو شانزه بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌م یاریزانه توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا شەش نازناوی لالیگا و سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ و چوار نازناوی جامی شای به‌رز بكاته‌وه، به‌چوونی بۆ ریزی یانه مه‌كسیكیه‌كه ئه‌لڤێس شانبه‌شانی هه‌ریه‌ك هه‌ریه‌ك له یاریزانانی ئه‌رژه‌نتینی گوستاڤۆ دێل پریتی و ئێدواردۆ سالڤیۆ درێژه به‌كاروانی وه‌رزشی ده‌ده‌ن، یانه‌ی پۆماس له‌رابردوو بۆ حه‌وت جار نازناوی لیگا ئێم ئێکسی بردۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.