Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 20:29

پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

مووچه‌
کوردستان TV
100%

سایلۆی سەیدسادق ئاگاداری جوتیاران دەکاتەوە کە سبەی سێشەممە 26ـی 07ـی 2022 سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنی چەکەکانیان.

لە ئاگادارییەکدا سایلۆی سەیدسادق ڕایگەیاند: داوا  لەو  جوتیارانە دەکەین کە بۆ ئەمساڵ /2022 گەنمیان ڕادەست بە سایلۆکەیان کردووە، سبەی سێشەممە سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنی چەکەکانیان لە ژمارە کارتی ( 387-944) دابەش دەکرێت.

بەپێی زانیاریەکانی (كوردستان تیڤی) ئەو بڕەپارەیە ئێستا کراوە بە چەک و ئەمڕۆ دەگاتە بانکی سەیدسادق و سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت کە بڕەکەی 5 ملیار و 252 ملیۆن دینارە.

سایلۆی سەیدسادق توانایی وەرگرتنی 20 هەزار تۆن گەنمی هەیە کە جوتیارانی شارەزوو،  سەیدسادق، پێنجوێن و دەربەندیخان گەنمەکانیان ڕادەستی ئەو سایلۆیە دەکەن.

ژمارەی جوتیارانی قەزای سەیدسادق نزیک  4 هەزار جوتیارە لە قەزای شارەزووریش 2 هەزار و 500 جوتیار بوونیان هەیە و ژمارەی جوتیارانی قەزای دەربەندیخانیش 575ـە.

 

شۆڕش والی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.