Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 18:31

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر دەكات 

کوردستان TV
100%

ڕۆژی دووشەممە  25ـی 07ـی 2022 لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە كلێمێنس زێمتنەر كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر كرد كە بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی و بە مەبەستی ماڵئاوایی سەردانی سەرۆک بارزانی كردبوو.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر سوپاسی حكوومەت و دامەزراوەكانی دیکەی هەرێمی كوردستانی كرد كە لە ماوەی كاركردنیدا هاوكار و یارمەتیدرەری بوونە.

هەر لەو دیدارەدا كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر سیاسەت و ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ یارمەتیدانی حكوومەتی هەرێم لە بوارە جۆراوجۆرەكان و بە تایبەت بابەتی چاكسازی خستەڕوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.