ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌غدای پایته‌خت چاوی كه‌وت به نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق دووپاتی كرده‌وه كه عێراق نزیكبووه‌ته‌وه له گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی توركیا بۆ سه‌ر پارێزگای دهۆك كه بووه هۆی شه‌هیدكردنی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بێ تاوان.
مسته‌فا كازمی هه‌روه‌ها داوای له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد له‌مڕووه‌وه گوێ له بۆچوون و ڕوانگه‌ی عێراق بگرن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ پارێزگاری له سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی و هاووڵاتییانی بكات.
لای خۆیه‌وه پلاسخارت جه‌ختی كرده‌وه كه له دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ڕاپۆرتێك پێشكه‌ش ده‌كات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها تاوتوێی دۆسییه‌كانی هاریكاری نێوان عێراق و نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له زۆرێك له بواره‌كاندا كرا به‌تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌كانی داخستنی دۆسییه‌ی ئاواره‌كان و پشتیوانی له ناوچه ئازادكراوه‌كاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.