وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان نموونه‌ی ئاردی كارگه‌یه‌كی هه‌ولێری وه‌رگرتووه كه بۆ به‌شه ئاردی ئه‌م مانگه‌ی بایه‌عی دیاریكراوه و دوای تاقیكردنه‌وه ده‌ركه‌وتووه نانێكی باشی لێ دروست ده‌بێت.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌م بۆ بەشە ئاردی سێ و هاڕینی گەنم بڕی (76،560) تەن گەنم وەرگیرا بۆ یەکێک لە کارگەکانی ئاردی هەولێر.
راشیگه‌یاند: بە سەرپەرشی هەرسێ بەڕێوەبەرایەتی دروستکراوی دانەوێڵەی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی دانەوێڵەی هەولێر، ئاردەکە تاقیکرایەوە و پاش هێشتنەوە هەویرەکە بۆ کاتی جیاواز (90،60،45،30،15) خوله‌ك.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه سەرەنجام له سه‌رجه‌م خوله‌كاندا نانێکی زۆر باشی لێ دروست بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.