سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد به‌بۆنه‌ی یادی 13 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی و ڕایگه‌یاند كه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ك هێزێكى سياسيى كارا، ڕۆڵێكى ديار له ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا ده‌گێڕيت.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌م ياده‌دا جه‌خت له گرینگى و پێويستيى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌شى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان ده‌كه‌مه‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان.
ده‌قی په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:-
به‌ڕێزان له جڤاتى نيشتمانيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان
يادى سێزده ساڵه‌ى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌كه‌تان به گه‌رمى له ئێوه و ته‌واوى هه‌ڵسووڕاوان و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌گشتى پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنان بۆ ده‌خوازم.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ك هێزێكى سياسيى كارا، ڕۆڵێكى ديار له ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا ده‌گێڕيت و سه‌نگ و جێپه‌نجه‌ى به پرۆسه‌ى سياسى و به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێمى كوردستانه‌وه دياره.
له‌م ياده‌دا جه‌خت له گرنگى و پێويستيى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌شى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان ده‌كه‌مه‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و كارى پێكه‌وه‌يى له‌پێناو پاراستنى قه‌واره‌ى سياسى و ده‌ستكه‌وت و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/7/25
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.