وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هه‌رزانكردنی كاڵاكان له‌سه‌ر هاووڵاتییان و زیادكردنی جووله‌ی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان، كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ها و ڕه‌سمی گومرگی 171 كاڵای جۆراوجۆری له هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی دارایی ڕایگه‌یاند: دوای سه‌ردانیكردنی ئاوات جه‌ناب نووری وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆ سنووره‌كان و ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گومرك و بازرگانان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، بڕیاردرا به چاوخشاندنه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌هاو ڕه‌سمی گومركی بۆ بابه‌ته‌كانی خواردن و بیناسازی و كاڵاكانی به‌كاربردنی رۆژانه كه بریتین له 171 كاڵای جۆراوجۆر.
وه‌زاره‌ت ڕاشیگه‌یاند: كه‌كردنه‌وه‌ی به‌ها و ڕه‌سمی گومرگی له هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هه‌رزانكردنی نرخی كاڵاكان له‌سه‌ر هاووڵاتییان و زیادكردنی جوڵه‌ی بازرگانی ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری نرخی لیستی سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌ت و كاڵایانه‌ی بڵاو كردۆته‌وه كه ره‌سمی گومرگییان له‌سه‌ر كه‌مكراوه‌ته‌وه، به‌مشێوه‌ی خواره‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.