سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی بزووتنهوهی گۆڕان كرد به بۆنهی سێزدەمین ساڵیادی ڕاگەیاندن و بەشداریی بزووتنەوەی گۆڕان لە پرۆسەی سیاسیدا.
مهسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له پهیامهكهدا پیرۆزبایی لە گشت ئەندام و ھەڵسوڕاو و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان كرد و ئومێدی سەرکەوتن و پێشکەوتنیان بۆ خواست.
سهرۆكی حكوومهت ڕاشیگهیاند: ھیوادارم بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی گرنگی پێکهێنەری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ لایەنە بەشدارەکانی دیکەی حکوومەت، زیاتر ھەماھەنگ و ھاوکاربن بۆ ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کارنامە چاکسازییەکەی باشتر جێبەجێ بکات و زیاتر خزمەتی ھاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات.
دهقی پهیامه پیرۆزباییهكهی مهسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان:-
بە بۆنەی سێزدەمین ساڵیادی ڕاگەیاندن و بەشداری بزووتنەوەی گۆڕان لە پرۆسەی سیاسیی، پیرۆزبایی لە گشت ئەندام و ھەڵسوڕاو و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و ئومێدی سەرکەوتن و پێشکەوتنیان بۆ دەخوازم لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و داکۆکیکردن لە دەسکەوت و پرسە نیشتیمانییەکان.
ھیوادارم بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی گرنگی پێکهێنەری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە گەڵ لایەنە بەشدارەکانی دیکەی حکوومەت، زیاتر ھەماھەنگ و ھاوکاربن بۆ ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کارنامە چاکسازییەکەی باشتر جێبەجێ بکات و زیاتر خزمەتی ھاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات لە پێناو ئایندەیەکی گەشتر بۆ گەلی کوردستان.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان 25ی تەمموزی 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.