كه‌سێكی نزیك له موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك وه‌ڵامی كاندیده‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌داته‌وه.
ساڵح محه‌مه‌د ئه‌لعێراقی كه به وه‌زیری سه‌در ناسراوه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) وێنه‌ی هاووڵاتییه‌كی سوودانی بڵاو كردۆته‌وه و به كۆمێنتێك له‌سه‌ری نووسیویه‌تی "سوودانییه‌ك ته‌وقه له‌گه‌ڵ سێبه‌ری خۆی ده‌كات".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به فه‌رمی محه‌مه‌د شه‌یاع سوودانی وه‌ك تاكه كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق دیاری كرد.
دیاریكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی دوای ئه‌وه دێت كه موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له نوێژی هه‌ینی به‌كۆمه‌ڵدا له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه له‌به‌رده‌م هه‌زاران هه‌واداری له شاری به‌غدای پایته‌خت ڕایگه‌یاندبوو كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازی نابن كه‌سێكی تاقیكراوه و تۆمه‌تبار به گه‌نده‌ڵی و كوشتنی هاووڵاتییان ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.