قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ زانیاری له‌سه‌ر هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند كه تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی خه‌ریكی كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ن كه به‌هۆی مووشه‌كه‌كانه‌وه كه‌وتۆته‌وه.
ڕه‌مك ڕه‌مه‌زان قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ به (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌می كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر كاتژمێر 7:55ی شه‌و به مووشه‌كی كاتیۆشا ئه‌نجامدراوه.
ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا ئه‌و شوێنه‌ی كاتیۆشاكانی لێ ڕه‌وانكراوه دیار نییه و ناشزانرێ له‌لایه‌ن چ لایه‌كه‌وه كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر كراوه‌ته ئامانج.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه هێرشه‌كه نه‌بۆته هۆكاری هیچ زیانێكی گیانی و ماددی، ته‌نیا هه‌ندێ پووشی نزیك كێڵگه‌كه گڕیان گرتووه و ئێستاش تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی خه‌ریكی كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن.
جه‌ختی كرده‌وه كه له ئێستادا هێزه ئه‌منییه‌كان خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانن له‌سه‌ر سه‌رچاوه هێرشه‌كه و ئه‌و كه‌سانه‌ی له پشت هێرشه‌كه‌وه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.