وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی تۆماركردنی منداڵان له باخچه و قوتابخانه‌كانی حكوومی و ناحكوومی تا مانگی داهاتوو درێژ كرده‌وه.
سامان سیوه‌یلی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌می ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاردرا به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی تۆماركردنی منداڵان له باخچه و قوتابخانه حكوومی و ناحكوومییه‌كان.
ڕاشیگه‌یاند: ماوەی تۆمارکردن و وەرگرتنی منداڵان لە قۆناغی باخچەی منداڵان و قوتابییانی قۆناغی یەکەم و حەوتەمی بنەڕەتی و دەیەمی ئامادەیی لە باخچە و قوتابخانە و خوێندنگەکان (حکوومی و ناحکوومی) تا ڕۆژی پێنجشەم ڕێکەوتی 4/8/2022 درێژكرایه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێشتر بڕیاری دابوو ماوه‌ی تۆماركردنی منداڵان له باخچه و قوتابخانه‌كان له ڕێكه‌وتی 26/7/2022 واته سبه‌ی سێشه‌م كۆتایی پێ بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.