وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر ڕایگه‌یاند كه هێرشه‌كه قابیلی قبووڵ نییه و به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆی ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه له ناوچه‌كانیان هێرشه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بە توندی هێرشەكه‌ی شەرمەزار كرد کە چەندینجارە ژێرخانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان دەکرێتە ئامانجی هێڕشی مووشەکیی گرووپە چەکدارەکانی لە یاسا دەرچوو.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاند: هێرشه مووشه‌كییه‌كه كاتژمێر 7:55 سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئه‌نجامدراوه.
ڕاشیگه‌یاند: هێرشه‌كه هیچ زیانی گیانی نەبووە و هه‌روه‌ها کاریگەری لەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی نەبووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان سامانی خەڵکی هەرێمی کوردستانن، هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر دامەزراو و ژێرخانە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئامانجگرتنی راستەوخۆی خەڵکی کوردستانە.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕاشیگه‌یاند: بە هیچ شێوەیەک ئه‌م هێرشه مووشه‌كییه قابیلی قبووڵ نییە و بەرپرسیارێتی ئەم هێرشانەش لە ئەستۆی ئەو لایەنانەیە کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان سامانی گەلی کوردستان دەکرێتە ئامانج.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه لە ماوەی مانگی حوزەیران و تەمووزی ئەمساڵ، ئه‌مه بۆ جاری چوارەمە هێڕش دەکرێتە سەر کێڵگەی کۆرمۆر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.