گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به توندی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆری شه‌رمه‌زار كرد و ڕایگه‌یاند كه ئامانجی تیرۆریستان تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری و ئابووری هه‌رێمی كوردستانه.
جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: هێرشکردنەوە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر کە ئەمڕۆ لە لایەن میلیشیا و گرووپە چەکدارەکانی دەرەوی یاسا ئەنجام درایەوە، بە توندترین شێوە شەرمەزار دەکەین.
ڕاشیگه‌یاند: داوا لە حکوومەتی فیدرال دەکەین ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ سنووردانان و ڕێگری‌کردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشە تیرۆریستییانە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئامانجی ئەو دەستدرێژییانە کە چەندینجارە دووبارە دەبنەوە، تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەموو عێراق و گەشەپێدانی ئابووری هەرێمی کوردستانە.
جێی باسه ئه‌مشه‌و دووشه‌م كاتژمێر 7:55 خوله‌ك هێرشی مووشه‌كی كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر له شاره‌دێی قادر كه‌ڕه‌م، هێرشه‌كه هیچ زیانێكی نه‌بوو، به‌ڵام له ماوه‌ی مانگی حوزه‌یران و ته‌مووزی ئه‌مساڵ ئه‌مه چواره‌مجاره هێرش بكرێته سه‌ر ئه‌م كێڵگه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.