Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:22

کار لەسەر گێڕانەوەی لیوایەکی تر لە یەکەکانی 70 و 80 دەکرێت بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند:کار لەسەر گێڕانەوەی لیوایەکی تر لە یەکەکانی 70 و 80 دەکرێت بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
له‌راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: 
لەچوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاکەکان و خۆبەخشەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی چاکسازی و راوێژکاری سەربازی وڵاتی هۆڵەندا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، کار بۆ گواستنەوەی لیوایەکی دیکەی هێزەکانی 70 و80 بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە، دەکەن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: بە سەرپەرشتی لیوا حیکمەت عومەر عوسمان بەڕێوەبەری گشتی تاکەکان و خۆبەخشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ئامادەبوونی عەمیدی ئەندازیار نەبەز سەلاح سدیق بەڕێوەبەری چاکسازی و کۆڵۆنێڵ بارت راوێژکاری سەربازی وڵاتی هۆڵەندا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: کۆبوونەوەکە، بۆ هەڵسەنگاندنی میکانیزم و پلانی چاودێری کردنی گواستنەوەی پێشمەرگە و ئەفسەرانی هێزەکانی 70 و80 بوو، بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە بە مەبەستی دروستکردنی لیوای 22ی پیادە، ئەمەش لە چوارچێوەی پرۆسەی یەکخستن و رێکخستنەوەی هێزەکانی 70و80یە، لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە.
 شایەنی باسە، ئەم پرۆسەیە یەکێکە لەو هەنگاوانەی کەوتۆتە بواری جێبەجێ کردن لە پڕۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگەدا، کە تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی بە هاوکاری و هەماهەنگی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان ئەنجامی دەدەن، ئەم پڕۆسەیە بەردەوام دەبێت، تا یەکخستنەوەی تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.