دانیشتنی دادگای 36 چاڵاكوانی كورد لهدادگای شۆڕشی سنه لهكوردستانی ئێران بهڕێوهچوو.
دانیشتنی دادگای پێڕاگەیشتن بە ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ 36 چاڵاكوانی سیاسی و مەدەنی خەڵکی شارەکانی بانە، سەقز، مەریوان و سنە کە پاییزی ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتییانی کورد دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی یەکشەممە 24 ى 7 ى 2022 لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بەڕێوەچوو.
بە پشتبەستن بەو بەڵگەنامانەی کە دەست هەنگاو گەیشتووە، ئەو 36 چاڵاكوانه سیاسی و مەدەنییە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە پڕوپاگەندە بە قازانجی گرووپ و ڕێکخراوەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، ئەندامیەتیان لە حیزبی دێموکرات، ڕاگرتنی چەک و تەقەمەنی بێ مۆڵەت و هەروەها بەغی تۆمەتبار کراون و هەر بەو تۆمەتانەش دادگایی کراون.
رێكخراوی ههنگاو ناسنامەی ئەو 36 کەسه ئاشكرا دهكات كهبە شیوەی خوارەوەیە؛
_1 کەریم فروزش 2_ عوسمان محەممەد پوور 3- فەرهاد پزیشکی 4- ئەبووبەکر پزیشکی 5- بێهزاد پزیشکی 6- جەماڵ مروەتی 7- سیامەک ئەرەنگ 8- سەلاحەدین پزیشکی 9- لوقمان پزیشکی 10- وەفا پزیشکی 11- ڕەفیق پزیشکی 12- فەرزاد پزیشکی 13- کامەران پزیشکی 14- سەعید قادری 15- ئەحمەد پزیشکی 16- ئەرسەلان پزیشکی 17- فەرید درەخشانی 18- محەممەد مەهجوور19- ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازیبڵاغی 20- محەممەد ئەحمەدی 21- کەیوان مینوویی 22- ئارەش مینبەری 23- ئیدریس بەهرامیان 24- زانیار مینبەری 25- محەممەد نیکپەی 26- فارۆق نیکەپی 27- عەبدولڕەحمان ئەفشار 28- سەعید ڕەشیدی 29- محەممەد فەدەوی 30- سەیوان مینبەری 31- عەبدوڵڵا مەهجوور32- عەبدولڕەحمان ئەشتەک 33- میلاد مینبەری 34- زاگرۆس ڕەشیدی 35- کەریم پزیشکی 36- زانکۆ مەسعوودی
ئەم کەسانە پاییزی ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی ڕەشبگیری لاوانی کورد لە شارەکانی سنە، بانە، مەریوان و سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە سنە گوازرابوونەوە. ژمارەیەک لەو کەسانە لە ڕۆژانی ڕابردوودا و پاش ٨ مانگ دەستبەسەر کران بە بارمتەی قورس و بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کران.
هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەم کەسانە بۆ ماوەی چەند مانگ هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان نەبووە و لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.