خانمه رۆژنامه‌نوسێك لوبنانی به ناوی "یاسمینا زیتون" ته‌مه‌ن 22 ساڵ وه‌ك شاجوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ساڵ 2022 هه‌ڵبژێردرا.
یاسمینا زه‌یتون ،درێژی باڵاكه‌ی 167 سانتیمه‌تره، كێشه‌كه‌ی 51 كیلۆگرامه، قوتابی قۆناغی سێیه‌می كۆلێژی راگه‌یاندنه ، له شاری كهفهرشۆفای باشووری لوبنان ،توانی تاجی شاجوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ساڵی 2022 له‌سه‌ری خۆی دابنێت، بڕی 100 هه‌زار دۆلاری وه‌رگرت ، بووه نوێنه‌ری لوبنان بۆ مه‌راسیمی هه‌ڵبژردنی شاجوانی جیهان .
شایانی باسه ماوه‌ی چوار ساڵ بوو مه‌راسیمی شاجوان، له لوبنان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ئه‌نجام نه‌درا.
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لجدید
ڤیدیۆ..رۆژنامه نووسێك به‌شاجوانی لوبنان بۆ ساڵی 2022 هه‌ڵبژێردرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.