سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە 2022.7.26، لەژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەرێوەبەرایەتى چالاکى قوتابخانەکانى سەربە بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى ناوەندى هەولێر، لەهۆڵى گەلەرى میدیا پێشانگاى هاوبەشى بۆ شەش مامۆستاى خۆشنووس کردەوە.
لەپیشانگاکەدا کە هەریەک لە بەرێوەبەرى پەروەردەى ناوەندى هەولێر و بەرێوەبەرى چالاکى قوتابخانەکان و ژمارەیەک لەمامۆستایان و هونەرمەندان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى پێشانگاکە، دەستخۆشى لەمامۆستایانى بەشدار کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆخواستن.
ئا: كامهران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.