بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی داهاتوو، یانه‌ی یوڤێنتوس كه‌مپێكی مه‌شقی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سازكردووه، له‌میانی كه‌مپه‌كه‌و له یاریه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاریدا، به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه یانه‌ی یوڤێنتوس ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه‌و یاریه‌كه‌ش له یاریگای كۆتۆن بۆڵ له شاری دالاس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یاریزانانی یوڤێ به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر ماسیمیلیانۆ ئه‌لێگری یه‌كه‌ی ڕاهێنانیان بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه سازكرد‌و ئه‌نخێل دی ماریای ئه‌رژه‌نتینی و یاریزانی نوێی خانمه پیره‌كه له مه‌شقه‌كان به‌شداربوو.
هاوكات پۆل پۆگبای فه‌ڕه‌نسی به‌هۆی پێكان له ڕاهێنانه‌كان دابڕا، له ڕۆژانی ڕابردوو یوڤێنتوس گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ برێمێری به‌ڕازیلی و به‌رگریكاری یانه‌ی تۆرینۆ واژووكرد، هه‌ر له‌م هاوینه‌دا، هه‌ریه‌ك له یاریزانان جۆرجیۆ كێلینی و فیدیریكۆ بێرناردێسكی و ماتیاس دی لیخت و پاولۆ دیبالا ڕیزی یوڤێنتوسیان جێهێشت.
له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا یوڤێنتوس و بارسێلۆنا ڕووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.